Accessibility links

ئەمەریکا و تاڵیبان دانوستانەکانی ئاشتیان دەست پێکردەوە


بەرپرسانی نزیک لە دانوستانەکانی ئاشتی ئەفغاناستانەوە وتیان بەرپرسانی ئەمەریکا و تاڵیبان ڕۆژی سێشەممە دەستیان کردۆتەوە بە دانوستانەکانیان بەڵام ئەمجارە دانوستانەکان لە بەرزترین ئاستیدا دەبێت و وردەکاریی زیاتری تێدا دەبێت سەبارەت بە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە ئەفغانستان و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و کۆتایی هێنان بە جەنگی ئەفغانستان.

گرنگی دانوستانەکانی ئاشتی ئەمجارەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیبان بەشداریکردنی ڕابەری سیاسی تاڵیبان مەلا عەبدولغەنی باردارە کە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی تاڵیبان و لەڕێی پاکستانەوە گەیشتە قەتەڕ.

سەرچاوەکانی نزیک لە دانوستانەکانەوە دەڵێن هەردوولا چاوەڕێی کاتێکی دیاریکراو دەکەن بۆ ئامادەکارییەکان بۆ کشانەوەی هێزەکان و گرەنتی ئەوەی تاڵیبان گروپە توندڕەوەکانی دیکە زیاد نەکات لەکاتێکدا ئەمەریکا بوونی خۆی لە ئەفغانستاندا کەم دەکاتەوە.

یەکێک لە بەرپرسەکان وتی " تاڵیبان دەزانێت هێزە بیانییەکان پابەندن بە کشانەوەوە بەڵام ئەوە دەکەوێتەوە سەر ئێمە کە دڵنیاببینەوە لەوەی ئەفغانستان وەکو بنکەیەک بەکار نەهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی بیانی."

جێی ئاماژەیە نزیکەی 14 هەزار سەربازی ئەمەریکی لەنێو هاوپەیمانێتی ناتۆدا لە ئەفغانستان بوونیان هەیە و ئەرکی هاوپەیمانێتییەکە مەشق پێکردن و یارمەتیدانی هێزەکانی ئەفغانستانە و هەروەها پێدانی ڕاوێژە. هەندێک لە هێزەکانی ئەمەریکا ئەرکەکانی دژی تیرۆر ئەنجام دەدەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG