کاربه‌ده‌سـتانی تاڵیبانی ئه‌فغانستـان ده‌ڵێن وتووێژکارانیان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له قه‌ته‌ر کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی متمانه له نێوان هه‌ردوولا به‌ر له وتووێژه‌کانی ئاشـتی.
مه‌وله‌وی قه‌له‌مودین که کاتی خۆی به‌ڕیوه‌به‌ری پـۆلیسی ئاینی تاڵیبان بووه، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه گوتی شـانده‌که‌یان له چه‌ندین به‌رپـرسی پـێشـووی خۆیان و هه‌روه‌ها سـکرتێرێـکی پـێشـووی مه‌لا عومه‌ری ڕێبه‌ریان پـێـکهاتووه.
قه‌له‌مودین گوتیشی هه‌روه‌ها له وتووێژه‌کاندا باس له مه‌سه‌له‌ی زیندانیـیه‌کانیان ده‌کرێت، ئه‌وانه‌ی له گرتووخانه‌ی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له گوانتانامۆ به‌ی کوبان. گوتیشی شانده‌که له پاکسـتانه‌وه بۆ قه‌ته‌ر چووه که ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه ئاماژه به‌وه بدات پاکسـتان پشـتیوانی له پـرۆسه‌ی ئاشـتیـیه‌که ده‌کات.
هه‌ر ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی گوتیان به‌م نزیکانه له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ده‌ست به دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ تاڵیباندا ده‌که‌ن له عه‌ره‌بستانی سعودیـیه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکی دیکه‌دا بۆ کۆتایی‌هێنان به‌و شه‌ڕه‌ی ده سـاڵه له ئه‌فغانسـتاندا درێژه‌ی کێشـاوه.