Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت پێشبینی ئەوە لە تاڵیبان دەکەین ڕێگە بدات ئەفغانیەکان بە پارێزراوی وڵاتەکە جێبهێڵن


دیبلۆماتکارێکی باڵای ئەمەریکا وتی ئەمەریکا پێشبینی ئەوە دەکات تاڵیبان ڕێگە بە ئەفغانیەکان بدات بە پارێزراوی وڵاتەک جێبهێڵن، ئەمەش دوای ئەو هەواڵانەی کە دەڵێن تاڵیبان ڕێگەی فڕۆکەخانەیان گرتووە.

دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی کردەوە، گواستنەوەی هەزاران دیبلۆماتکار و هاوڵاتیانی ئەمەریکی و ئەو هاوڵاتیە ئەفغانیانەشی کە لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکادا کارییان کردووە قورستر بووە.

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ویندی شێرمان بە ڕۆژنامەنووسانی وت گەشتە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی 2000 کەسیان گواستۆتەوە، بەڵام وادیارە تاڵیبان کۆسپ دەخاتە بەردەم هەوڵەکان.

شێرمان وتی " دەبینین تاڵیبان بە پێچەوانەی لێدوانەکانیان و پابەندبوونیان بە حکومەتەکەمانەوە، ڕێگەی فڕۆکەخانەیان لەو ئەفغانیانە گرتووە کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن."

وتیشی " بەرپرسانی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ لە پەیوەندییدان لەگەڵ تاڵیباندا تاوەکو دڵنیا ببنەوە لەوەی ئێمە پێشبینی ئەوەیان لێدەکەین ڕێگە بدەن سەرجەم هاوڵاتیە ئەمەریکیە ئەفغانیەکان و هاوڵاتیانی وڵاتی سێیەم و ئەو ئەفغانیانەی کە دەیانەوێت وڵاتەکە جێبهێڵن بەبێ بێزارکردن وڵاتەکە جێبهێڵن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG