Accessibility links

جەنەڕاڵێکی ئەمەریکا دەڵێت تاڵیبان " یارمەتیدەر " بووە لە گواستنەوەی هاوڵاتیاندا


فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی
فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمەریکا جەنەڕاڵ کینیث مککێنزی

فەرماندەی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا کێنث مەککەنزی کە سەرپەرشتی دوایین گواستنەوەی هاوڵاتیان و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکای کرد لە ئەفغانستان دەڵێت تاڵیبان " یارمەتیدەر " بووە لە کارئاسانیکردن لە گواستنەوەی ئەفغانیەکان و ئەمەریکیەکان و ئەوانی دیکەدا.

وتیشی سوپای ئەمەریکا زۆرینەی بیست ساڵی ڕابردووی تەرخانکرد بۆ شەڕکردن لەگەڵ تاڵیباندا، بەڵام ئێستا خۆمان ڕێکدەخەین لەگەڵ ئەو ڕاستیەدا کە چەکدارانی تاڵیبان کۆنتڕۆڵی وڵاتەکەیان کردووە.

جەنەڕاڵ مککەنزی لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی پێی وایە تاڵیبان لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕووبەڕووی قورسایی دەبێتەوە لە پاراستنی کابوڵدا، ئەوەش بەهۆی هەڕەشەکانی ڕێکخراوی داعشی خۆراسانەوە.

مککەنزی وتی چەکدارانی تاڵیبان لەم ڕۆژانەی دواییدا چەکدارانی داعشیان لە زیندانەکان ئازاد کردووە، نزیکەی 2000 چەکدار، وتی " ئێستا ( تاڵیبان ) دەتوانن چییان چاندووە ئەوە بدوورنەوە."

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG