Accessibility links

سۆلیڤان: ئەمەریکا بەنیازە هاوبەشیە ئابوورییەکەی لەگەڵ تایوان قوڵتر بکاتەوە


سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن سەردانی ژاپۆن دەکات

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان لە ڕێگایدا بۆ ژاپۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا وتی ئەمەریکا بەنیازە هاوبەشییە ئابوورییەکەی لەگەڵ تایواندا قوڵتر بکاتەوە، بە بابەتەکانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووشەوە.

سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن دوای سەردانەکەی بۆ کۆریای باشوور سەردانی ژاپۆن دەکات، لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ ژاپۆن بەشداری لە کۆبوونەوەی گروپی کواددا دەکات کە هەریەک لە ئەمەریکا و ژاپۆن و هیندستان و ئوستڕاڵیا لەخۆدەگرێت و لەگەڵ ڕابەرانی ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە.

سۆلیڤان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئێمە نامانەوێت هیچ گۆڕانکارییەکی تاکلایەنانە لە دۆخە هەنوکەییەکەدا ببینین و بەدڵنیاییەوە نامانەوێت دوژمنکاری سەربازیی ببینین. ناشمانەوێت ئەو پەیامە تەنها لە ئێمەوە بێت، بەڵکو دەبێت لە هاوپەیمان و هاوبەشەکانیشمانەوە بێت، لە ناوچەکە و دەرەوەشدا."

وتیشی " بەنیازین هاوبەشییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ تایواندا قوڵتر بکەینەوە، بە بابەتەکانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتووشەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG