بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی ئەمەریکا وتی بەرپرسێکی کۆشکی سپی لە ماوەی ڕابردوودا لەم ساڵدا سەردانی دیمەشقی سوریای کردووە و کۆبوونەوەی نهێنی لەگەڵ حکومەتی سوریادا ئەنجامداوە، ئەمەش لە هەوڵێکدا بۆ ئازادکردنی لانی کەم دووان لەو ئەمەریکیانەی کە واشنتن پێی وایە حکومەتەکەی بەشار ئەسەد دەستی بەسەرداگرتوون.
بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت وتی کاش باتڵی جێگری یەکێک لە یاریدەدەرەکانی سەرۆک ترامپ و بەرپرسی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە کۆشکی سپی سەردانی دیمەشقی کردووە.
وتیشی " ئەمە ئەوە پیشان دەدات کە تا چەندێک سەرۆک ترامپ بە ئەرکی سەرەکی خۆی داناوە ئەمەریکیە دەستبەسەرداگیراوەکانی دەرەوە بگەڕێنێتەوە."
ڕۆژنامەی واشنتن جێرناڵ لە زاری بەرپرسیکی بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ و سەرچاوەکانی دیکەی نزیک لە گفتوگۆکانەوە وتی سەردانەکەی باتڵ یەکەمین سەردان بووە تیایدا بەرپرسێکی ئەمەریکی باڵا چاوی بە بەرپرسانی حکومەتی دیمەشق بکەوێت دوای زیاتر لە 10 ساڵ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز