Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا یارمەتی 200 ملیۆن دۆلار بۆ ناوچە ئازادکراوەکانی سوریا ڕادەگەیەنێت


وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دابین کردنی 200 ملیۆن دۆلاری وەک یارمەتی و کۆمەکی نوێ ڕاگەیاندووە بۆ ئەو ناوچانەی لە سوریا لە داعش ڕزگارکراون.

پاشان ڕێکس تیلەرسن ئاگاهی دا بە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێونەتەوەیی بە سەرکردایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش تا سەنگیی ئەرکەکانیان لەسەر بەردەوامی لەناوبردنی ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش بێت لەگەڵ ئەوەشدا کە بە گشتی تێرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی لە عێراق و سوریادا داگیریان کردبوون وەدەرنراون.

ئەم ئاگاهیدانەی ڕێکس تیلەرسن لە کۆنفرانسەکەی ئەمڕۆ سێشەممەی وڵاتانی ئەندام بووە لەو هاوپەیمانێتیەی ئەمەریکا لە ساڵی 2014 دا پێکیهێنا بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش.

ئەم کۆنفرانسە لە وڵاتی کوەیت بەڕێوە دەچێت.

تیلەرسن دەڵێت داعش شوێنەکانی وەک ئەفغانستان و فلیپین و لیبیا و ڕۆژئاوای ئافریکای کردۆتە ئامانج و هەوڵیش دەدات تا بیشیانکاتە مۆڵگایەک بۆ تێرۆریستان.

وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داوای لە وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی کردووە تا بەردەوام بن لە شەڕی دژی داعشدا چونکە وەک دەڵێت هێشتا شکست بە تێرۆریستان نەهێنراوە.
ڕێکس تیلەرسن دەڵێت " سەرلەنوێ پشتڕاست کراوەتەوە کە سوربوونی هاوبەشمان بەردەوام بێت بۆ درێژەدان بە هەوڵەکانمان تا ئەو دەمەی دەگەینە لەناوبردنی تەواوەتی داعش، هەروەهاش خستنە ڕووی ڕوانینی نوێمان بۆ ڕۆڵی ئایندەیی هاوپەیمانێتی و بەردەوامی هاوکارییەکانی نێوانمان."

ڕێکس تیلەرسن لە وڵاتی میسرەوە دەستیکرد بە سەردانەکەی بۆ پێنج وڵات و سەردانی تورکیا و شانشینی ئوردون و هەروەها لوبنانیش دەکات.

XS
SM
MD
LG