Accessibility links

وتەبێژێکی سەربازی ئەمەریکا : ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی سەر بە ئەسەد تێکدەشکێنێت


وتەبێژێکی سەربازی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا دەخاتە خوارەوە دوای ئەوەی هێرشی کردە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان کە ئەمەریکا سەرکردایەتی دەکات لە سوریا.

ڕووداوەکەش بارودۆخەکەی نێوان واشنتن و هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا ئاڵۆزتر دەکات.

فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی نەگەیاند بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە باشووری سوریا. بەڵام کۆڵۆنێڵی ئەمەریکی ڕایان دیلن کە وتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانانە بە ڕۆژنامەنووسانی وت فڕۆکەکە هێرشەکانی ئەمانی کردۆتە ئامانج و گوێی نەداوە بە ئاگادارکردنەوەکان.

وتی " ئەوە هەڕەشەیەک بوو، جوڵەی فڕۆکەکە نیازێکی دوژمنانەی پیشاندا و هەڕەشەیەک بوو بۆ سەر هێزەکانمان چونکە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکە تەقەمەنی زۆری پێبوو."

وتیشی ئەمە یەکەم جارە هێزەکانی سەر بە ڕژێمی سوریا تەقە لە هێزەکانی هاوپەیمانان بکەن لە ناوچەکەدا.

دیلن وتیشی پێشتر ئەمەریکا هێرشێکی کردۆتە سەر ئوتومبێلە بارهەڵگرەکان کە چەکییان پێبووە و بەرەو ئەو چەکدارانە ڕۆشتوون کە ئەمەریکا پشتیوانیان لێدەکات لە ناوچەی تەنەف.

شایەنی باسە ئەمە سێیەم هێرشە لەو جۆرە کە ئەمەریکا ئەنجامی بدات و لە هەمان کاتیشدا هەوڵیداوە بۆ دوورکەوتنەوە لە شەڕی ناوخۆی سوریا.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG