Accessibility links

سوریا دەڵێت بە توندی ناردنی 150 سەربازی ئەمەریکایی بۆ وڵاتەکەی شەرمەزار دەکات


وێنەی ئەرشیف
وێنەی ئەرشیف

وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیانـنامەیەکدا دەڵێت بە توندی ناردنی 150 سەربازی ئەمەریکایی بۆ ناوچەی ڕمێلانی باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی شەرمەزار دەکات کە لە ئێسـتادا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی یەپەگەدایە.

بەیانـنامەکە ئەمڕۆ پـێنجشەممە دەرچوو و تیایدا نووسراوە " کۆماری عەرەبی سوریا بە توندی ئەم دوژمنکاریـیە ڕوون و ئاشکرایە شەرمەزار دەکات و ئەمە دەسـتێوەردانێـکی مەترسیدارە و پـێشێلکردنێـکی ڕوونی سەروەری سوریایە."

جێی وەبیرهێنانەوەیە ڕۆژی دووشەممە سەرۆک ئۆباما لە وتارێـکیدا لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا ڕایگەیاند کەوا ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕەوانەکردنی 250 سەربازی دیکەی وڵاتەکەی بۆ سوریا تاوەکو پشـتیوانی لە هێزە خۆجێـیەکان بکەن، ئەوانەی شەڕی داعش دەکەن.

بە ناردنی ئەم سەربازانە ژمارەی سەربازانی ئەمەریکایی لە ناوچە کوردیـیەکانی سوریا دەگاتە 300 سەرباز.

XS
SM
MD
LG