Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا: هێزەکانمان وەک خۆیان لە سوریا ماونەتەوە


یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری گشتی دەڵێت سەرۆک ترامپ ڕاوێژی بە وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی لەشکر کردووە سەبارەت بە سوریا و لە ئێستادا هیچ گۆڕانکاریـیەک بەسەر هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە نەکراوە.

جۆنەثان هۆفمان کە گەورە گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریشە، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا نووسیویەتی:

سەرەڕای ئەوەی بە هەڵە باسدەکرێتەوە، بەڵام ڕاستیەکەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو هەریەک لە مارک ئاسپەر وەزیری بەرگری و جەنەراڵ مارک مێڵی سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئەمەریکا لەلایەن سەرۆک ترامپەوە ڕاوێژیان پـێکراوە سەبارەت بە دۆخەکە و ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ پاراستنی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری سوریا لە بەرامبەر کرداری لەشکری لەلایەن تورکیاوە.

هەڵوێستی وەزارەتی بەرگری وەها بووە و ئێستاش هەر وایە کە دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا باشترین ڕێگەیە بۆ ڕاگرتنی سەقامگیری.

بە داخەوە، تورکیا کرداری تاک لایەنەی هەڵبژارد. دەرئەنجام، هەستاین بە گواستنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە باکوری سوریا لەبەردەم ئەو ڕێگەیەی شیانی هەیە تورکیا لێوەی بێتە ناوەوە، ئەمەش لە پـێناو سەلامەتی هێزەکانمان. لە ئێستادا هیچ گۆڕانکاریەکمان لە هێزەکانمان لە سوریادا نەکردووە.

XS
SM
MD
LG