Accessibility links

تورکیا دەڵێت نەیتوانیوە لەسەر مەسەلەی ناوچەی ئارام لە سوریا لەگەڵ ئەمەریکا ڕێکبکەوێت


وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت پـێشنیارە نوێـیەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە مەسەلەی ناوچەی ئارام لە باکوری سوریا کەموکوڕیـیان تێدایە و تورکیا ئەوەی پـێ قبوڵ نیـیە.

مەولود چاوش‌ئۆغڵو ئەمڕۆ چوارشەممە لە میانەی گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ئەنکەرە گوتی لەگەڵ ئەمەریکایـیەکان ڕێکنەکەوتوون لەسەر قوڵایی ناوچە ئارامەکە وە کێ کۆنتڕۆڵی بکات وە ئایە هێزەکانی یەپەگە بە تەواوی لێی دەکشێننەوە یان نا.

گوتیشی" تێڕوانینێکی وەهامان هەیە کە ئەمەریکایـیەکان دەیانەوێت کات بکوژن، وەک چۆن لە مەسەلەی مەنبجدا کردیان."

جەختی کردەوە کە پـێویستە بە زووترین کات لەسەر ناوچە ئارامەکە بەڕێکەوتنێک بگەن، ئەگەر نا ئەوا چیتر تورکیا دان بەخۆیدا ناگرێت.

باسی لەوەش کرد لەو کاتەی جێمس جێفری نێردراوی تایبەتی ئەمەریکا بۆ مەسەلەکانی سوریا لە ئەنکەرە لەگەڵ کاربەدەستانی تورکیا کۆدەبووەوە، فەرماندە باڵاکانی لەشکری ئەمەریکا لە سوریا لەگەڵ فەرماندەی هێزە کوردیـیەکان کۆدەبووەوە.گوتی ئەمە نیشانی دەدات واشنتن بە مەرامێکی دوروست مامەڵە ناکات.

XS
SM
MD
LG