Accessibility links

لەشکری ئەمەریکا جارێکی دیکە تورکیا لە بارەی پـڕچەککردنی یەپەگە دڵنیا دەکاتەوە

  • VOA News

لەشکری ئەمەریکا جارێکی دیکە تورکیا دڵنیا دەکاتەوە لە بارەی ئەو چەکانەی بە هێزە کوردیـیەکانی سوریای دەدات، ئەمەش پاش ئەوەی ئەنکەرە ئەم کارەی واشنتنی بە ئەوپەڕی جێی مەترسی ناودێرکرد.

کۆلۆنێل ڕیان دێڵن گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کە لە بەغداوە بۆ کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لێدوانی دەدا، گوتی" ئێمە زۆر ڕوون ئاشکرایان لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە وردەکاری ئەوەی دابینی دەکەین."

گوتیشی ئەوان بەردەوام لە بارەی ئەو چەکانەی بە هێزەکانی سوریای دیموکراتی دەدەن دەپرسنەوە. باسی لەوەش کرد ئەو هێزانە کە لە کورد و عەرەب پـێکدێن لە ئێستادا بەرەو ڕەقەی ژێر دەستی داعش پـێشڕەوی دەکەن.

پاشان باسی لە چەکەکان کرد و گوتی چەکی دژە زریپـۆشی وەکو ئاڕپـیجی و موشەکی جۆری تاوی ڕەنگە تێدابن و هەروەها کڵاشینکۆڤ و دۆشکە و ئۆتۆمبیل. جەختی لەوەش کرد ژمارەی هەر پارچە چەکێـک تۆمارکراوە و لای خۆیان ئەو زانیاریانە دەیهێڵنەوە.

سەرۆک ترامپ لە مانگی پـێنج ڕەزامەندی دەربڕی لە بەرامبەر پـڕچەککردنی هێزەکانی یەپەگە بۆ پـشتیوانیکردنیان لە شەڕی دژی داعش لە ڕەققە. بەڵام تورکیا ڕۆژی سێشەممە لە زاری وەزیری دەرەوە ئەم هەنگاوەی ئەمەریکای بە جێی ئەوپەڕی مەترسی ناودێرکرد.

ئەنکەرە هێزەکانی یەپەگە کە هێزی سەرەکی نێو هێزەکانی سوریای دیموکراتن، بە باڵێـکی پەکەکە ناودێردەکات.

XS
SM
MD
LG