Accessibility links

هێزەکانی سوریا دیموکرات دەڵێن لەوەتای ترامپ بووە بە سەرۆک ئەمەریکا زیاتر پشـتیوانیان لێدەکات


گوتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت لە پاش ئەوەی دانۆڵد ترامپ پـۆستی سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتەدەست، هێزەکانیان بۆ یەکەم جار لە لایەن هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا ئۆتۆمبیلی زرێـپـۆشیان وەرگرتووە.

تەلال سلو ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێـکی بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرز ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی چوار پـێنج ڕۆژ لەمەوبەر ژمارەیەک زرێـپۆش و ئۆتۆمۆبیلی گەورەی گواستنەوەی سەربازیـیان پـێگەیشتووە.

گوتیشی هەرچەندە ژمارەی ئۆتۆمبیلەکان کەمن، بەڵام ئەمە نیشانەی پـشتیوانیـیەکی نوێـیە، وە پـێشتر شتی وەهایان پـێنەگەیشتبوو و تەنها چەکی سووک و تەقەمەنیـیان پـێدەگەیشت. هەروەها نیشانەی پشـتیوانی تەواوی سەرۆکایەتی نوێی ئەمەریکایە بۆ هێزەکانیان بە شێوەیەک زیاتر لە جاران.

XS
SM
MD
LG