Accessibility links

لەشکری ئەمەریکا پـێشبینی دەکات لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو شاری ڕەققە گەمارۆ بدرێت

  • VOA News

کۆلۆنێلی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا جۆن دۆڕیان

لەشکری ئەمەریکا دەڵێت پـێشـبینی دەکات ئەو هێزانەی وڵاتەکەی پاڵپشـتیـیان لێدەکات لە سوریا، نزیکن لەوەی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش بە شێوەیەکی نیمچە تەواو دابـبڕن، ئەمەش ڕێگە خۆشدەکات لە بەردەم ئازادکردنی تەواوی شارەکە.

کۆلۆنێلی هێزی ئاسمانی ئەمەریکا جۆن دۆڕیان کە گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانانە و لە بەغدای پایتەختی عێراقە، ئەمڕۆ چوارشەممە لێدوانێـکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی " ئەوەی پـێشبینی دەکەین لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو شارەکە بە شێوەیەکی نیمچە تەواو داببڕدرێت و پاشان لە قۆناغی دوایی بڕیاری چوونە ناو شارەکە دەدرێت."

گوتیشی هیچ کاتێـکی دیاریکراو سەبارەت بە ڕزگارکردنی شارەکە ڕاناگەیەنن.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی سوریای دیموکرات کە یەپەگە بەشێـکی سەرەکیـیەتی، لە ئێستادا لە قۆناغی سێـیەمی هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەدان.

ئەم لێدوانەی گوتەبێژی هاوپەیمانانان پاش ئەوە دێت کە شەوی سێشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە پەیوەندیـیەکی تەلەفونیدا داوای لە سەرۆک ترامپ کرد یارمەتیـیەکانی ئەمەریکا بۆ هێزەکانی یەپەگە ڕابگرێت.

XS
SM
MD
LG