Accessibility links

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی: شەڕی ڕزگارکردنی ڕەققە گورزێکی گەورەیە بۆ داعش

  • VOA News

هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا بۆ شەڕی دژی داعش دەڵێت شەڕی ڕزگارکردنی شاری ڕەققە هەرچەندە شەڕێکی قورس و دورێژخایەن دەبێت، بەڵام گورزێـکی گەورە دەبێت بۆ بیروباوەڕی داعش.

جەنەڕاڵ ستیڤ تاونسێند بە ناوی هاوپەیمانێتیـیەکەوە ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیانـنامەیەکدا ئەمەی ڕاگەیاند و گوتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە هێزێکی فرە نەژادیـیە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو تواناکانی خۆی سەلماند لە ڕزگارکردنی مەنبج و تەبقە و ژمارەیەکی بێ شوماری شارۆچکە و گوند لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا.

گوتیشی ئەمڕۆش لەگەڵ هاوپەیمانێتی عەرەبی ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپـێکردووە بۆ شکسهێنان بە داعش لەو شارەی بە پایتەختی داعش لە باکوری سوریا ناودێردەکرێت.

جەختی لەوەش کردەوە هاوپەیمانان بەردەوام دەبن لە پشـتیوانیکردنی ئەم هێزانە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ڕەققە لە ڕێگەی دابینکردنی کەلوپەلی لەشکری و هەروەها ڕاوێژکاری و زانیاری هەواڵگری.

جەنەڕاڵ تاونسێند گوتیشی داعش چیتر ناتوانیت چەکدارانی قایل بکات بەوەی دوای مەسەلەیەکی سەرکەوتوو کەوتوون کاتێک ببینن هەردوو پایتەختەکەیان لە عێراق و سوریا لە دەست دەدەن.

هەروەها گوتی" هەموومان هێرشە دڕندانەکەی سەر مانچستەری بەریتانیامان بینی، بۆیە داعش تەنها هەڕەشە نیـیە بۆ سەر عێراق و سوریا، بەڵکو بۆ سەر وڵاتانی هەموومان، وە ناکرێت ئەمە بەردەوام ببێت."

XS
SM
MD
LG