Accessibility links

ساڵح موسلیم: هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا ئەنجامی ئەرێنی دەبێت


هێرشە موشەکیـیەکەی ئەمەریکا بۆ سەر فڕۆکەخانەی شعێراتی سوریا کاردانەوەیەکی جیهانی و ناوخۆیی زۆری لێکەوتەوە، بەو پـێـیەی یەکەم هێرشی ڕاستەوخۆ ئەمەریکا بوو لە دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد.

ساڵح موسلیم هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) لە وتووێژێـکی تایبەت لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا لەم بارەیەوە گوتی " پـێموایە وایە ئەم هێرشە ئەنجامی ئەرێنی دەبێت بەسەر لایەنەکان تاوەکو بەرەو چارەسەری سیاسی بڕۆن و بگەنە ئەو ئەنجامەی شەڕ هیچ ئەنجامێکی نابێت."

گوتیشی لە ئێستادا لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بەشداری بە پارتەکەیان و هێزەکانی سوریای دیموکرات ناکرێت، بەڵام دواتر هەر دەبێت ئەوان ببنە بەشێـک لە چارەسەری سیاسی، چونکە لە ناوچەیەکی فراوانی سوریا بوونیان هەیە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:00 0:00

XS
SM
MD
LG