Accessibility links

سەرتیپ جەوهەر سەبارەت بە گرێبەستە نەوتەکەی نێوان کۆمپانیایەکی ئەمریکا و هەسەدە دەدوێت


پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرێبەستێکی نەوتی لە نێوان کۆمپانیایەکی ئەمریکی و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەڵایەکی میدیایی زۆری لێ کەوتە، جگە لەوەش ناڕەزایەتی هەردوو حکومەتی تورکیا و سوریا.

سەبارەت بەو گرێبەستە و چۆنێتی، هێشتا وردەکاریەکانی بڵاونەبوونەتەوە، لەم وتوێژە لەگەڵ رۆژنامەوان و شارەزای بواری سوریا سەرتیپ جەوهەر شەنو کەوی مەخزا سیاسییەکانی دەکەین، بەتایبەتی بۆ ئیدارە خۆسەرییەکەی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لەو بارەیەوە سەرتیپ دەڵێت"گرنگی ئەم گرێ بەستە لەوەدایە، حكومەتی ئەمریکا ئاگادارە و کۆمپانیاکەش کۆمپانییەکی ئەمریکییە، پێم وایە ئەمە گۆڕانکارییەکە لە سیاسەتی ئەمریکا کە دەیەوێت لە رێگای ئابورییەوە نەیارە سیاسییەکانی دۆستی ئاشت بکاتەوە، رێکەوتنێک لە نێوان تورکیا و کوردانی رۆژئاوا بێنێتەكایەوە، ماوەیەکی زۆریشە لە هەوڵی ئەوەدایە کە هێشتا نەگەیشتووەتە کۆتایی".

وزە لە دنیادا کێبڕکێیەکی گەورەی نێوان گەمە کەرە نێو دەوڵەتییەکانە، هەروەها وڵاتانی ناوچەکەش. کوردی سوریا کە ئێستا ناوچەیەکی سەربەخۆیەو لە ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، ناوچەیەکی شەڕو جێگەی ملەلانێ و ناکۆکییە، ئایا دەتوانن هەبوونی سەرچاوەکانی وزە بە باشی سەودای پێوە بکەن،؟ ئەزمونی هەرێمی کوردستان و ئەو هەموو کۆمپانیا بیانییە نەوتییەی هەن تاچەند بووە بە پاڵپشتێک بۆیان. سەرتیپ لەو بارەیەوە پێی وایە پێویستە ئیدارەی خۆسەری سود لەو هەڵانە وەربگرن هەرێم کردوییەتی ، دەشڵێت "گرێبەستەکانی هەرێم ئەمریکا لێی ئاگادار نییە، ئەو گرێبەستەی لەگەڵ کۆمپانیای روسنفت کردوییەتی هەڵە کوشندەکە بوو، ئەمریکا رێگە نادات روسیا لە وزەی ئەو ناوچەیە نزیک بێتەوە، رێژەی زۆری نەوتو غازیش لە ژێر هەژموونی هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، لەم وایە کاریگەری سیاسی بەدوای خۆیدا دێنێت، بە تایبەتی بە ئاسانی بڕیار نادرێت کۆمپانییەکی ئەمریکی بێت لە ناوچەیەکی پڕ ململانێ وەبەرهێنان لە کەرتی نەوتدا بکات، بێ ئەوەی ئەمریکا پاسەوانی نەکات."

please wait

No media source currently available

0:00 0:20:45 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG