Accessibility links

مەکگۆرک: ئەمەریکا هیچ بۆشایـیەک لە سوریادا جێناهێڵێت تاوەکو ئێران پـڕی‌بکاتەوە


نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش دەڵێت وڵاتەکەی هیچ بۆشایـیەک لە سوریا جێناهێڵێت تاوەکو ئێران لە داهاتوودا پـڕی‌بکاتەوە.

برێت مەکگۆرک ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکی تایبەت بۆ کەناڵی ئەلحوڕە گوتیشی" نزیکەی 98% ی ئەوەی پـێـیان دەگوت خەلافەتی داعش لەناومانبرد، بەڵام هەتا 100% ی لەناونەبەین ناسرەوین."

هەروەها گوتی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە هاوکاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی ڕۆژی سێشەممە قۆناغی کۆتایی شەڕی داعشیان دەسـتپـێکرد بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەستی داعش لەسەر سنووری سوریا و عێراق ماونەتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە زۆربەی سەرکردەکانی داعش و هەروەها چەکدارە بیانیـیەکان لەو ناوچەیەن.

مەکگۆرک گوتیشی هەرچەندە شەڕەکە قورس و دورودرێژدەبێت، بەڵام چەکدارانی داعش هیچ شوێنێکی دیکەیان نیـیە بۆی بکشێنەوە.

پاشان جەختی کردەوە ئەمەریکا نیازی نیـیە بنکەی لەشکری لەسەر خاکی سوریا دابمەزرێنێت، گوتی هەرچەندە ئەمەریکا و هاوپەیمانانی لەوانە فەڕەنسا هێزی چالاکی بچوکیان لە سوریا هەیە، بەڵام بوونیان لەوێ تەنیا بۆ شەڕی دژی داعشە.

XS
SM
MD
LG