Accessibility links

بەرپـرسێکی ئەمەریکا: هێشتا داعش بە هەزاران چەکداری ماوە


بەرپـرسێکی باڵای هەواڵگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا رۆژی سێشەممە گوتی هێشتا داعش هەزاران چەکداری ماوە کە هەڕەشەیەکی گەورەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکاتی ئەوەی رابەرەکەیان بەردەوامە لە هاندانی چەکدارەکانی تاوەکو هێرش بکەنە سەر وڵاتانی خۆرئاوا.

دان کۆتس ؛ بەڕێوەبەری هەواڵگری نیشتمانی گوتیشی جیهادیەکان ئەوانەی جاران ڕووبەرێکی گەورەی خاکیان لە سوریا و عێراق بەدەستەوە بوو ، ئێستا ئەو ڕووبەرە بۆ ناوچەیەک بەرتەسک بووەتەوە، بەڵام ئەم هەزران چەکدارەیان هەلی کەمکردنەوەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەقۆزنەوە بۆ بوژانەوەیان.

سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ مانگی رابردوو ڕایگەیاند ئەو فەرمانی کشانەوەیەکی تەواوی ئەو دوو هەزار سەربازە ئەمەریکاییانەی لە سوریان دەدات. کاربەدەستانی باڵای ئەمەریکایی لەو دەمەوە لێدوانی دژ بەیەک دەدەن سەبارەت بە نیازی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ، بەڵام پێنتاگۆن گوتی دەست بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا کراوە ، بەڵام مەسەلەی ئەوەی ئایا پرۆسەی کشانەوەکە ماوەی چەند دەخاێنێت ، هێشتا لەوە دڵنیانین.

دان کۆتس ؛ ئاماژەی بەوەشکرد داعش هێشتا فەرماندەیی هەزاران چەکداری خۆی لە سوریا و عێراق دەکات، هەروەها 8 لق و پتر لە 10 تۆڕی هەیە لەگەڵ بە هەزارانیش لە پشتیوانکارانی لە سەرانسەری جیهان ، ئەمەش وێڕای لەدەستدانی رابەرایەتیەکەی و خاکیش بە ئەندازەیەکی بەرچاو.

XS
SM
MD
LG