Accessibility links

ئەمەریکا سزای نوێ بەسەر حکومەتی سوریا دەسەپێنێت


ئەمەریکا رۆژی چوارشەممە سزای نوێی بەسەر حکومەتی سوریا سەپاند بەمەبەستی بڕینی سەرچاوەی دارایی لە حکومەتی سوریا هەروەها ئاگایهیدا لەوەی کە واشنتن هەرکەسێک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ حکومەتی بەشار ئەسەدا بکات، دەیخاتە لیستی رەشەوە .

مەبەست لەم گەمارۆیانەی ئەمەریکا بۆ ناچارکردنی بەشار ئەسەدە هەتا بە ئەنجامدانی دانوستان رازی بێت بۆ کۆتایی هێنان بەو جەنگەی وا بۆ نزیکەی دە ساڵە بەردەوامە.

ئەم گەمارۆ نوێیەی ئەمەریکا بە گوێرەی یاسای قەیسەر بەسەر حکومەتی بەشار ئەسەدا سەپاندی ، بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی سیڤیلی سوریاییە هەروەها رێکاری دیکەیە لەو کاتەی سەرۆکی سوریا لە ململانێدایە لەگەڵ قەیرانێکی ئابووری روو لە هەڵکشاو دوای دە ساڵ لە جەنگی نێوخۆ لەو وڵاتەدا.

لە نێو ئەو کەس و قەوارانەی گەمارۆکەی دوێنێی ئەمریکا دەیانگرێتەوە و دەخرێنە لیستی رەشەوە، چوار کەس و دە لایەنە لەوانە کوڕەکەی سەرۆکی سوریا و هەروەها فرقەی دەی سوپای سوریایی ئەوانەن کە واشنتن کردونێتە ئامانجی گەمارۆکە بەهۆی ئەوەی ئەمەریکا تۆمەتباریان دەکات بە دابینکردنی پارە بۆ حوکمەتی ئەسەد ئەوەش لەرێی بنیاتنانی تەلار و خانوبەرەی گرانبەها لەسەر خاکی ئەو کەسانەی بەهۆی جەنگەکەوە لە زێدی خۆیان هەڵکەندراون و ئاوارەبوون یان بە تۆمەتی درێژەدان بەجەنگ لە سوریا.

کۆشکی سپی لە راگەێندراوێکدا گوتی ؛ بەدوای گەمارۆ نوێیەکەی رۆژی چوارشەممە کە ئەمەریکا بەسەر حوکمەتی ئەسەدا سەپاندی، گەمارۆی زیاتریشی بەدوادا دێت لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی ئەمەریکایە بۆ فشاری ئابووری و سیاسی بەردەوام لە پێناو بڕینی سەرچاوەکانی داراییە لە ئەسەد ئەوانەی بۆ جەنگ لەژی هاوڵاتیانی خۆی بەکاریان دێنێت.

سەرچاوە: رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG