به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ده‌بێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بێ ده‌نگ نه‌بێت و بڕیاری خۆی سه‌باره‌ت به زیادبوونی توندوتیژیـیه‌کان له سوریا بدات و په‌یامێـک بدات که ئه‌و سه‌رکوتکردنه‌ی حکومه‌تی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی پـیاده‌ی ده‌کات هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشـتی و ئاسایشی جیهان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا خانم هێله‌ری کلنتن له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی واشنتن به توندی سه‌رزه‌نشتی ئه‌و توندوتیژیـیه دڕندانه‌یه‌ی حکومه‌تی سوریا ده‌کات که له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بوونه مایه‌ی کوژرانی سه‌دان که‌سی سیڤیل. گوتیشی ئه‌و ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌بێت به مه‌به‌ستی داوای پـشتگیرکردنی کۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی له پـلانی کۆمکاری عه‌ره‌ب بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات وه‌ک ڕێـگه چاره‌یه‌ک بۆ قه‌یرانه‌که.