وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باڵیۆزی خۆی له سوریا کێشـایه‌وه له‌به‌ر ئه‌و مه‌ترسـیـیانه‌ی له‌سه‌ر ژیانی هه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا مارک تۆنه‌ر گوتی بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕۆبه‌رت فۆرد بۆ واشنتن ته‌نیا له‌به‌ر پاراستنی ژیانی بووه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی بڕواپـێـکراوی پـێـگهیشتبوو. کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مه‌ریکایی ده‌ڵێن باڵیۆز فۆرد له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا سوریای جێـهێشت. تۆنه‌ر ده‌ڵێت ئاله‌م سـاته‌دا ئه‌مه‌ریکا ناتوانێت بڵێت که‌ی باڵیۆز فۆرد بۆ ئه‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
تۆنه‌ر گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هیواداره حکومه‌تی سوریا کۆتایی بهێنێت به هه‌ڵمه‌تی هاندان له دژی باڵیۆز فۆرد.
جێی ئاماژه پـێـکردنه ڕۆبه‌رت فۆرد ده‌سه‌ڵاتدارانی سوریای تۆڕهکردبوو به‌و گوتانه‌ی ده‌یدا له دژی سه‌رکوتکردنه‌کانی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر خۆپـیشـانده‌راندا و هه‌روه‌ها داواکانی بۆ ده‌سـتبه‌رداربوونی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات.
له مانگی حه‌وت حکومه‌تی سوریا بڕیارێـکی ده‌رکرد بۆ سـنووردارکردنی جموجۆڵی باڵیۆزانی بیانی له وڵاته‌که‌دا پاش ئه‌وه‌ی فۆرد و باڵیۆزی فه‌ڕه‌نسـا له سوریا سه‌ردانی شـاری حه‌مایان کرد به مه‌به‌سـتی نیشـاندانی هاوسۆزی خۆیان له‌گه‌ڵ دانیشتوانه‌که‌ی.