Accessibility links

پنتاگۆن: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی چەک بە بەهای 1.5 ملیار دۆلار پەسەند دەکات


هیمارس
هیمارس

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ' پێنتاگۆن ' دەڵێت وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا فرۆشتنی سیستمی موشەکی هیمارسی بە ئیستۆنیا و فرۆشتنی موشەکی بە نەرویج پەسەند کردووە، هەروەها لە گرێبەستێکی جیاشدا فرۆشتنی تۆرپیدۆی بە کۆریای باشوور پەسەند کردووە، گرێبەستەکانیش بەهاکەیان دەگاتە زیاتر لە 1.5 ملیار دۆلار.

فرۆشتنی چەکەکان لەکاتێکدایە وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا کڕینی چەکییان زیاتر کردووە، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ترسە ئاسایشیەکان لە ناوچەکەدا.

سیستمی موشەکی هیمارس کە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانیەوە دراوە بە ئۆکرانیا، ئێستا لە گۆڕەپانی جەنگەکەدا لە ئۆکرانیا دژی ڕووسیا بەکاردەهێندرێن.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا گوتی گرێبەستەکەی ئەمەریکا لەگەڵ ئیستۆنیادا ڕەنگە شەش سیستمی موشەکی هیمارس و موشەک هاوێژەر و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی و یەدەگ و پشتیوانی سەربازیی تێدا بێت.

دەزگای هاریکاری بەرگری ئاسایشی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆنگرێسی لەو گرێبەستانە لەگەڵ ئیستۆنیا و دوو سوپای دیکەی بیانیدا ئاگادار کردۆتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گرێبەستەکانی دیکەی فرۆشتنی چەکی بە نەرویج و کۆریای باشوور پەسەند کردووە، گرێبەستەکە لەگەڵ نەرویجدا بەهاکەی دەگاتە 950 ملیۆن دۆلار و موشەکی مەودا ناوەندی ئاسمان بۆ ئاسمان دەگرێتەوە، گرێبەستەکەش لەگەڵ کۆریای باشوور بەهاکەی دەگاتە 130 ملیۆن دۆلار و موشەکی ئێم کەی 54 لایتوەیت دەگرێتەوە، ئەم گرێبەستانەش ڕۆژی هەینی ئاشکرا کران.

سەرەڕای پەسەندکردنی گرێبەستەکان لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە، ئاگادارکردنەوەکە ئاماژەیەک نیە لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکان یاخود گفتوگۆکان تەواو بووبێتن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG