Accessibility links

لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی لە سۆماڵ 35 چەکداری گروپی شەباب کوژراون


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت هێزی ئاسمانی ئەمەریکا بۆردومانی کۆمەڵێک چەکداری گروپی شەبابی سەر بە ئەلقاعیدەی لە سۆماڵ کردووە و لە ئاکامدا 35 چەکداری تێرۆرست کوژراون.

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفریکا ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی بۆردومانەکە دوێنێ یەکشەممە ئەنجامدراوە لە ناوچەیەک کە نزیکەی 37 کیلۆمەتر دورە لە شاری بەلەد وێن لە هەرێمی هیران. دەشڵێت هیچ کەسێکی سیڤیل لە ئاکامی بۆردومانەکە زیانی پـێنەکەوتووە.

لەشکر لە بەیاننامەکەی دەڵێت ئەم هێرشەیان بۆ پشتیوانیکردنە لە هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ بۆ تێکشکاندنی بزوتنەوەی شەباب، ئەوەی بەرپرسە لە چەندان هێرشی تێرۆرستی خوێناوی لەو وڵاتە.

XS
SM
MD
LG