Accessibility links

لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی 24 چەکداری بزوتنەوەی شەباب کوژراون


لەشکری ئەمەریکا دەڵێت بە هێرشێکی ئاسمانی لە ناوچەیەکی باکوری پایتەختی سۆماڵ 24 چەکداری بزوتنەوەی شەبابی توندڕەو کوژراون.

فەرماندەیەتی لەشکری ئەمەریکا لە ئەفریکا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە لەسەر تویتەرەکەی بڵاویکردووەتەوە نووسیویەتی هێرشەکە دوێنێ چوارشەممە کراوەتە سەر ناوچەیەکی نزیک بنکەیەکی شەباب لە شیبیلی هەرێمی هیران لە باکوری مەگادیشۆی پایتەخت وە هیچ کەسێکی سیڤیل پێوەنەبووە.

لەشکر لە بەیاننامەکە دەڵێت ئەم هێرشە ئەنجامدراوە بە ئامانجی پشتیوانیکردن لە هەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵی سۆماڵ بۆ لەناوبردنی بزوتنەوەی شەباب. جەختیشی کردەوە لەو هێرشانەیان بەردەوام دەبن تاوەکو ئەم بزوتنەوە توندڕەوە بەهێز نەبێتەوە و پەلاماری خەڵکی سیڤیل بدەن.

جێی ئاماژەیە بزوتنەوەی شەباب بەرپـرسیارێتی خۆی ڕاگەیاند لەو هێرشە چەکداریـیەی لە 15 ی مانگی یەک کرایە سەر هوتێلێکی گەورە لە نایروبی پایتەختی کینیا و بووە هۆی کوژرانی 14 کەس.

XS
SM
MD
LG