ڕۆژی چوارشه‌ممه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مه‌ریکا سه‌ردانی ناوچه داماڵراو له چه‌که‌که‌ی نێوان کۆریای باشور و کۆریای باکوریان کرد، وه‌ک ده‌ربڕینی هاوهه‌ڵوێستی بۆ سیۆل پاش نوقمبوونی گه‌میـیه‌کی که پـیۆنگیانگی پێ لۆمه‌کراوه.
هێله‌ری کلنتن و ڕۆربه‌رت گه‌یتس له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یاندا گوتیان کۆریای باشور له سـایه‌ی دیموکراسـیـدا گه‌شـاوه‌ته‌وه، وه‌لێ کۆریای باکور هه‌ر له گۆشه‌گیریدا ماوه‌ته‌وه.
هاوکات خانم هێله‌ری کلنتن هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له سـیۆل کۆمه‌ڵه سـزایه‌کی نوێی ئابوری له دژی کۆریای باکور ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و و ڕۆبه‌رت گه‌یتس وت‌ووێژیان له‌گه‌ڵ هاوتاکانیان له کۆریای باشور کرد که بریتی بوون له ( ی‌و میۆن هوان)ی وه‌زیری ده‌ره‌وه و ( کیم تای یۆنگ)ی وه‌زیری به‌رگری.
خانم کلنتن گوتی سـزا نوێـیه‌کان به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی چالاکیـیه نایاسایـیه‌کانی کۆریای باکوره، له‌وانه بازرگانی به چه‌ک و که‌ل و په‌له بڕ به‌هاکان که سه‌رچاوه‌ی سه‌رمایه‌ن بۆ به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی. پاشان جه‌ختی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م سـزایانه گه‌لی کۆریای باکور ناکاته ئامانج.
هه‌ردوولا (ئه‌مه‌ریکا و کۆریای باشور) پـێـکه‌وه ڕاگه‌یاندنێـکی هاوبه‌شـیان بڵاوکرده‌وه و تیایدا هۆشـداریان دایه پـیۆنگ‌یانگ له‌وه‌ی ئاکامی گه‌وره‌ی ده‌بێت ئه‌گه‌ربێت و کاری دوژمانکارانه‌ی دیکه به‌رامبه‌ر سیۆل ئه‌نجام بدات. هه‌روه‌ها دا‌واشیان له کۆریای باکور کرد به‌رپـرسـیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر نوقمبوونی گه‌می شیۆنان ڕابگه‌یه‌نێت، ئه‌وه‌ی له 26 مانگی سێ‌دا ڕوویدا و تیایدا 46 ده‌ریاوانی کۆریای باشور گیانیان له ده‌سـتدا. لێـکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی گه‌یشـته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی گه‌میـیه‌که به تۆرپـیدی ژێر ده‌ریایـی‌یه‌کی کۆریای باکور نوقم بووه، به‌ڵام پـیۆنگ یانگ ئه‌و تۆمه‌ته ڕه‌تده‌کاته‌وه.