Accessibility links

ئەمەریکا باڵۆنە هەواڵگرییە چینییەکە دەخاتە خوارەوە


بەرپرسانی ئەمەریکا دەڵێن وڵاتەکە باڵۆنە هەواڵگرییە گومانلێکراوەکەی چینی خستۆتە خوارەوە و کەوتۆتە کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەوە.

بەرپرسانی ئەمەریکا وتیان سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پلانێکی پەسەند کردووە بۆ خستنەخوارەوەی باڵۆنە هەواڵگرییەکەی چین، لە کاتێکدا کە حکومەت فەرمانیکرد سەرجەم گەشتەکانی دەوروبەری کەناری ساوث کارۆلاینا ڕابگرێت و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " هەوڵێکی ئاسایشی نیشتیمانی."

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا تاوەکو ئێستا لێدوانی نەداوە لەسەر خستنەخوارەوەکە و وتی فڕینی باڵۆنەکە بەسەر ئاسمانی ئەمەریکادا " بە ئاشکرا پێشێلکردنی سەروەری " ئەمەریکایە.

لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی " ئەمەریکا مامەڵە لەگەڵ باڵۆنەکەدا دەکات." بەڵام وردەکاری زیاتری نەدا.

وێنەگرێکی ڕۆیتەرز وتی باڵۆنە هەواڵگرییە گومانلێکراوەکەی چین بەسەر کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکادا خراوەتە خوارەوە. تەوژمێک لە فڕۆکە شەڕکەرەکەوە دەرچووە و لە باڵۆنەکەی داوە، بەڵام هیچ تەقینەوەیەک نەبووە.

وتی دواتر باڵۆنەکە کەوتۆتە خوارەوە.

سەرکردە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە ماوەی ڕابردوودا پێشنیارییان کرد باڵۆنەکە نەخرێتە خوارەوە کاتێک بەسەر مۆنتاناوە بووە، ئەوەش بەهۆی ترس لەوەی پاشماوەی باڵۆنەکە زیان بە خەڵک و موڵکەکان بگەیەنێت.

بەڕێوبەرایەتی فڕۆکەوانی فیدڕاڵی ئەمەریکا گەشتەکانی هاتن و چوونی لە سێ فڕۆکەخانە ڕاگرت، بە فڕۆکەخانەی مێرتڵ بیچی نێودەوڵەتیشەوە لە کەناری ساوث کارۆلاینا و هۆکارەکەی گەڕاندەوە بۆ " هەوڵێکی ئاسایشی نیشتیمانی."

بەڕێوبەرایەتییەکە کۆتوبەندێکی کاتی سەپاند بۆ ئەوەی هیچ فڕۆکەیەک لە دەوری کەناری ساوث کارۆلاینا نەفڕێت.

وێنەگرەکەی ڕۆیتەرز لە ناوچەی مێرتڵ بیچ وتی باڵۆنەکەی بینیوە کاتێک دوو فڕۆکەی سەربازی ئەمەریکا لەگەڵیدا بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG