Accessibility links

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا بەرپرسیارێتی کوژرانی خاشقچی دەخەنە ئەستۆی شازدەی جێگرەوەی سعودیە


سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆب کۆرکەر
سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بۆب کۆرکەر

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا وتیان پێیان وایە شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمان فەرمانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسە سعودیەکەی دەرکردووە، ئەمەش لەکاتێکدا بەڕێوبەرایەتییەکەی ئەمەریکا بە وریاییەوە هەڵوێستی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە بابەتەکە.

سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا سیناتۆر بۆب کۆرکەر لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێندا وتی " پێم وایە ئەو کردوویەتی؟ بەڵی پێم وایە ئەو ئەو کارەی کردووە."

کۆرکەر وتی ڕاپۆرتێکی نهێنی بینیوە سەبارەت بەو بابەتە، وتیشی چاوەڕێی تەواو بوونی لێکۆڵینەوەکان دەکات و هیوادارە تورکیا تۆمارە دەنگییەکان بداتە ئەمەریکا.

بەڵام بە ئاشکرا وتی پێی وایە شازادەی جێگرەوەی سعودیە جەمال خاشقچی کوشتووە.

جێی ئاماژەیە شازادەی جێگرەوەی سعودیە ڕەتی دەکاتەوە هیچ دەستی هەبێت لە کوشتنی خاشقچیدا کە ڕەخنەیەکی زۆر توندی لە سیاسەتەکانی شازادەی جێگرەوەی سعودیە دەگرت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG