Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا فرۆشتنی چەک بە سعودیە ڕەت دەکاتەوە


گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێڵ
گەورە سیناتۆری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێڵ

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دوو پڕۆژە یاسای پەسەند کرد کە پلانەکانی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ فرۆشتنی چەک بە سعودیە ڕەت دەکەنەوە.

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەنگدانێکیان ئەنجامدا و لە دەنگدانەکەدا پڕۆژەی یەکەم 53 دەنگی بەدەستهێنا بەرامبەر بە 45 دەنگ، ئەم پڕۆژە یاسایە هەوڵدەدات بڕیارەکەی مانگی ڕابردووی سەرۆک ترامپ ڕەت بکاتەوە کە تیایدا بڕیاریدا کۆنگرێسی ئەمەریکا چیتر پێداچوونەوە بە گرێبەستەکاندا نەکات و گرێبەستێکی چەک لەگەڵ سعودیە و ئیماڕات و ڵاتانی دیکەدا واژۆ بکات بە بڕی 8 ملیار دۆلار.

ئەنجومەنەکە بە هەمان شێوە دەنگیانگدا لە بەرژەوەندیی پڕۆژەی دووەم.

ئەمەش لەکاتێکدایە کۆنگرێسی ئەمەریکا فشار دەخاتە سەر بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ تاوەکو وەڵامدانەوەیەکی بەهێزی هەبێت لەسەر ئەو پێشێلکارییانەی سعودیە ئەنجامیان دەدات لە مافەکانی مرۆڤدا.

ڕابەری کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا میچ مککۆنێڵ داوای کرد دوو پڕۆژە بڕیارەکە ڕەت بکرێنەوە. هەروەها ئاماژەی بە گرژییەکاندا لەگەڵ ئێران و وتی زۆر گرنگە واشنتن پەیوەندییە بەهێزەکانی لەگەڵ سعودیە و ئیماڕاتدا بمێنێتەوە.

مککۆنێل وتی " با خۆمان لە هاوبەشەکانمان جیا نەکەینەوە. با بەڕێوبەرایەتییەکەمان لاواز نەکەین لەکاتێکدا لەبەردەم پڕۆسەیەکی سیاسیی زۆر وردداین."

چەند کاتژمێرێک پێش دەنگدانەکەی ئەنجومەنی سینات، ئێران فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکی خستە خوارەوە. واشنتن وتی هیچ هۆکارێک نەبووە لەو هێرشەی کە ڕوویداوە لە ئاسمانی نێودەوڵەتیدا، لەکاتێکدا تاران وتی فڕۆکەکە بەسەر خاکی ئێراندا فڕیوە.

سەرۆک ترامپیش وتی ئەوەی ئێران کردی هەڵەیەکی زۆر گەورە بووە، کاتێک ڕۆژنامەنووسان پرسیان چی وەڵامی ئەو هێرشە دەدەیتەوە، سەرۆک ترامپ وتی " دەیبینن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG