Accessibility links

ئەنجومەنی سینات دەنگ دەدات لەسەر بڕیاری کۆتای هێنان بە پشتیوانی ئەمەریکا بۆ سعودیە لە جەنگی یەمەن


بێرنی ساندەرز

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا دەنگدانێک ئەنجام دەدات لەسەر بڕیاری کۆتایی هێنان بە پشتیوانییەکانی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی سەربازی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە جەنگی یەمەن لەکاتێکدا یاسادانەرانی ئەمەریکی فشار دەخەنە سەر سەرۆک دانۆڵد ترامپ تاوەکو سیاسەتەکەی بەرامبەر سعودیە توند بکاتەوە.

سیناتۆر بێرنی ساندەرز ڕۆژی سێشەممە دەنگدانەکانی ڕاگەیاند و وتی جەنگی یەمەن کارەساتێکی مرۆیی و ستراتیژییە، ساندەرز سەربەخۆیە و لەژێر چەتری دیموکراتەکاندا خۆی کاندید کردووە بۆ سەرۆکایەتی و یەکێکە لەو سیناتۆرانەی کە پشتگیری لەو بڕیارە دەکەن لەپاڵ سیناتۆری کۆمارییەکان مایک لیدا.

لە ماوەی چوار مانگدا ئەمە دووەمین دەنگدانی ئەنجومەنی سینات دەبێت لەسەر بڕیارێکی تایبەت بە دەسەڵاتەکانی جەنگ. لە مانگی دوانزەدا ئەنجومەنەکە بڕیارەکەی پەسەند کرد و لۆمەی سەرۆک ترامپیان کرد و سەرکۆنەی سعودیەیان کرد بەهۆی کوژرانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە جەنگی یەمەن و تاوانی کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی لە ناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە تورکیا.

بەڵام بۆ ئەوەی بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت پێویستە ئەم ئەنجومەنە نوێیەی سینات کە مانگی یەک دەست بەکار بوو لەگەڵ ئەنجومەنی نوێنەراندا بڕیارەکە پەسەند بکەن. دواتر دەبێت دەنگێکی وەها بهێنێت کە سەرۆک ترامپ نەتوانێت ڤیتۆ دژی بەکاربهێنێت کە بەردەوام بەرگری لە گرنگی هاوپەیمانیە ستراتیژییەکەی دەکات لەگەڵ سعودیەدا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG