Accessibility links

ئەنجومەنی سینات بانگکردنی شایەتحاڵان لە دادگاییکردنەکەی سەرۆک ترامپدا ڕەت دەکاتەوە


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بیرۆکەی بانگکردنی شایەتحاڵانی لە دادگاییکردنی سەرۆک ترامپدا ڕەت کردەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە لەسەر ئەوەی ئەنجومەنەکە لە کۆتاییدا سەرۆک ترامپ بە بێتاوان دەردەخات. بەڵام ئەنجومەنەکە دەنگدانی کۆتایی لەسەر چارەنووسی سەرۆک ترامپ خستە هەفتەی داهاتووەوە.

بە جیاوازییەکی کەم پێشنیاری بانگهێشتکردنی شایەتحاڵان بۆ دادگاییکردنەکەی سەرۆک ترامپ ڕەت کرایەوە، 51 ئەندام دەنگیان لەبەرژەوەندی ڕەت کردنەوەی پێشنیارەکەدا بەرامبەر 49 ئەندام.

سەرەڕای ئەوەی پێشنیاری سەرەکی دیموکراتەکان ئەوەبوو لە دادگاییکردنەکەدا گوێبیستی شایەتحاڵی نوێ ببن، بەڵام ئەنجومەنی سینات کە کۆمارییەکان تیایدا باڵادەستن پێشنیارەکەیان ڕەت کردەوە وئەمەش یەکەمین دادگاییکردنی سەرۆکە کە شایەتحاڵی تیادا نەبێت.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG