Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بودجەی بەرگری بە بڕی 770 ملیار دۆلار پەسەند دەکات


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا بە زۆرینەی دەنگ لە بەرژەوەندی بەندی پەسەندکردنی بەرگری نیشتیمانی دەنگیاندا کە تیایدا 770 ملیار دۆلار بۆ خەرجییەکانی بەرگری دابین دەکات، 25 ملیار دۆلار زیاتر لەوەی سەرۆک بایدن داوای کردووە، ئێستا یاساکە تەنها پێویستی بە واژۆکردنی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنە تاوەکو جێبەجێ بکرێت.

هەردوو حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پشتیوانیان لە پەسەندکردنی ئەو بڕە پارەیە کرد بۆ بودجەی بەرگری وڵاتەکە، 89 دەنگ لەبەرژەوەندی پەسەندکردنی بودجەکە دەنگیاندا لەبەرامبەریشدا تەنها 10 دەنگ ڕەتیان کردەوە.

هەفتەی ڕابردووش ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا دەنگدانی لەسەر کرد و بە 367 دەنگ بەرامبەر 70 دەنگ پەسەندکرا.

لە ئێستادا بڕیارەکە ڕەوانەی کۆشکی سپی کراوە و واپێشبینی دەکرێت سەرۆک بایدن پەسەندی بکات.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG