واشنگتن- سێنێتی ئەمەریکا سەرئەنجام دەنگیدا بۆ ئەوەی بەربژاری سەرۆک دانۆڵد تڕامپ بۆ باڵیۆزی ئەمەریکا بۆ ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان پەسند بکات.
سێناتۆران بە ئاسانی فەرمانداری ئەیالەتی کاڕۆلینای باشوور نیکی هالێی یان سەرەڕای نەبوونی ئەزموونی ئەو خانمە لە ڕێبازی دەرەوەدا بۆ پۆستەکە ٩٦ بە ٤ پشتڕاست کرد.
سێناتۆر باب کۆڕکر، سەرۆکی کومیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی لە پارتی کۆمار، خانمی هالێی وەک ڕێبەرێکی سەلمێندراو دەناسێنێت کە "داکۆکیکارێکی شێلگیر" لە نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەرژەوەندێیەکانی ئەمەریکا دەبێت.
دێمۆکڕاتی پلە بڵند لە کومیتەکەدا، سێناتۆر بێن کاردن نوێنەر بۆ ئەیالەتی مێری لەند، دەڵیت ئەو بەلێنی خانمی هالێی دڵگەرم بوو کە بە پەلە ئەو یارمەتییەی ئەمەریکا بۆ نەتەوەیەکگرتوەکان کە ٢٢ لە سەدی بودجە دابین دەکات، بیبڕێت.
سێناتۆر کرێس کوونس لە دژی بەربژاری هالێی بوو. ئەو دێمۆکڕات و نوێنەر بۆ ئەیالەتی دێلەوێر دەڵیت ئەو خانمە ئەوی بە قەناعەت نەهێنا کە دەتوانیت بە شێوەیەکی کاریگەرانە لە ئەرکەکەدا خزمەت بکات.