Accessibility links

ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پشتیوانی لە فرۆشتنی موشەک بە سعودیە دەکات


ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکا پێشنیاری بڕیارێکی ڕەت کردەوە کە تیایدا گرێبەستێکی فرۆشتنی موشەکی ئاسمان بۆ ئاسمان و چەکی دیکەی بۆ پشتیوانیکردن لە سعودیە قەدەغە قەدەغە دەکات.

لە دەنگدانەکەی ئەنجومەنی سیناتدا 67 ئەندام دژی بڕیارەکە دەنگیاندا و 30 ئەندام پشتیوانیان لێکرد، بڕیارەکە لەلایەن سیناتۆری کۆمارییەکان ڕاند پۆڵ و مایک لیەوە پێشنیارکرابوو، هەروەها بێرنی ساندەرزی دیموکراتەکانیش بەشدار بوو لەگەڵیاندا.

لە بڕیارەکەیاندا ڕەتیان کردبۆوە ئەمەریکا چەکی سەربازیی بە سعودیە بفرۆشێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر هاتوو سعودیە گرەنتی نەدات بە ئەمەریکا کە ئەو چەکانە بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی بەکارناهێنێت.

ئەوانەشی پشتیوانی لە فرۆشتنی چەک دەکەن بە سعودیە ئاماژەیان بەوەداوە بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن پێشتریش فرۆشتنی چەکی هێرشبەری بە سعودیە قەدەغەکردووە.

سیناتۆری دیموکراتەکان بۆب مێنیندێزی سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سینات وتی " بەتەواوەتی لەگەڵ ئەوەدام پێویستە لێپێچینەوە لە سەرکردایەتی سعودیە بکرێت لەسەر کۆمەڵێک کار، بەڵام باوەڕیشم بەوەیە کە گرنگە هاوبەشە ئەمنیەکانمان بزانن کە ئێمە پابەندی بەرپرسیارێتیەکانمانین."

لەکاتێکدا زۆرێک لە یاسادانەرانی ئەمەریکا سعودیە بە هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا دەزانن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا ڕەخنەیان لەو وڵاتە گرتووە لەسەر بەشداربوونی لە جەنگی یەمەندا.

بێرنی ساندەرز وتی " هەناردەکردنی موشەک بۆ سعودیە هیچ سوودێکی نیە جگە لە زیادکردنی ئەم ململانێیە و بەنزین کردن بە ئاگرەکەدا."

گرێبەستەکەی فرۆشتنی چەک بە سعودیە، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ڕابەرانی لیژنەکانی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی سینات و ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکاوە پەسەند کراوە، موشەکی پێشکەوتووی ئاسمان بۆ ئاسمان و کۆمەڵێک چەکی دیکە و کەلوپەلی سەربازیی دەگرێتەوە.

بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن لە ماوەی ڕابردوودا وتی بە توندی دژایەتی بڕیاری قەدەغەکردنی فرۆشتنی ئەو چەکانە دەکات بە سعودیە، کۆشکی سپی وتی " ئەو بڕیارە پابەندبوونی سەرۆک بە یارمەتیدانی بەرگریی هاوبەشەکانمان دەخاتە مەترسییەوە، لەکاتێکدا کە هێرشە موشەکی و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی لە سعودیە زیاتربوون."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG