Accessibility links

ئەمەریکا ئەو نەوتەی ئێران دەفرۆشێت کە لە کەناراوەکانی ئیماڕات دەستی بەسەرداگرت


بەپێی ئامارەکانی حکومەت و بەڵگەنامەکانی دادگا ئەمەریکا 2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ئێرانی فرۆشتووە دوای ئەوەی لە کەناراوەکانی ئیماڕات دەستی بەسەرداگرت.

لە مانگی دوودا ئەمەریکا لە بەندەری فوجەیرەی ئیماڕات دەستی گرت بەسەر کەشتی نەوت هەڵگری ئێم تی ئاکیلیاسدا، بەڵگەنامەکانی دادگای ئەمەریکا دەریدەخەن سوپای پاسدارانی ئێران هەوڵیداوە کەشتیەکە بەکاربهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت بە چین.

حکومەتی ئەمەریکا کەشتیەکەی هێنا بۆ هیوستن لە ویلایەتی تێکساس، بەپێی بەڵگەنامەکان لەوێ زیاتر لە 2 ملیۆن بەرمیل لەو نەوتە بە 110 ملیۆن دۆلار فرۆشراوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG