Accessibility links

ئەمەریکا دەڵێت هەوڵی ' بەپەلە ' دەدات بۆ دەستکەوتنی زانیاری سەبارەت بە مەرگی ئەمەریکاییەک لە کەناری ڕۆژئاوا


ڕۆژی هەینی ئەمەریکا وتی " بەپەلە " هەوڵی دەستکەوتنی زانیاری دەدات لەسەر مەرگی هاووڵاتییەکی ئەمەریکایی لە کەناری ڕۆژئاوای ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسڕائیلییەکان، کە لەوێ بەرپرسێکی فەلەستینییەکان وتی ئەمەریکاییەکە بە فیشەک لە سەری دراوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ماثیو میڵەر وتی " پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خێزان و ئازیزانی دەکەین. بەپەلە زانیاری زیاتر کۆدەکەینەوە لەسەر هەلومەرجی مەرگەکەی و شتی زیاترمان دەبێت بۆ وتن کاتێک شتی زیاتر دەزانین."

ماثیو میڵەر
ماثیو میڵەر

وتی ژنەکە ناوی ئایسرنور ئەگزی ئەگی بووە و مەرگەکەی " تراجیدی " بووە. بەڵام باسی لەوە نەکرد کێ بەرپرس بووە لە مەرگی ژنەکە.

شان ساڤێت، وتەبێژی ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا ئەویش لەم بارەیەوە دەڵێت،"ئێمە زۆر بێزار و دڵتەنگین بە مەرگی ئایسرنور ئەگزی ئەگی ئەمڕۆ لە کەناری ڕۆژئاوا، وە دڵمان لای خانەوادەکەی و خۆشەویستانێتی. پەیوەندیمان بە حکومەتی ئیسرائیل کرد تاوەکو زانیاری زیاترمان لە بارەی ڕووداوەکەوە بدەنێ و داواشمان لێکرد لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG