وه‌زاره‌تی به‌رگری ویلایەتە یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا نیگه‌رانی خۆیله ئه‌گه‌ری مه‌ترسی نوێ له‌که‌وتنه‌وه‌ی ڕووداوی به‌ریه‌ککه‌وتنی ئاسمانی نێوان فڕۆکه جه‌نگیه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ڕووسیا له ئاسمانی سوریادا ده‌ربڕی.ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕووداوی دیپڵۆماتی مه‌ترسیداری نێوان هه‌ردوو وڵاتی لێبکه‌وێته‌وه.
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا ڕووداوه‌کان دووه‌باره بوونه‌وه، به‌تایبه‌تی 4 شه‌مه‌ی پێشوو وه‌ک به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریکا ڕایانگه‌یاند کاتێک له ئاسمانی سوریادا له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ک که نه‌ده‌بوو فڕۆکه‌ی ڕووسیای لیبێت، فرۆکه‌یه‌کی (ئێف -22) ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕووی فڕۆکه‌یه‌کی (سۆخۆی -25) ڕووسیا بۆوە.
دووباره‌بوونەوەی ئەم ڕووداوانە له‌کاتێکدایە کە ئۆپه‌راسێۆنه‌کانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رابه‌رایەتی واشنگتن دژ به ڕێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی سنوورداره له ناوچه‌یه‌کدا کە پانتایه‌که‌ی که‌متر له 40 کیلۆمه‌ترلە دوجایه له ده‌وروبه‌ری ئه‌لبوکه‌مال له ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا و لە نزیک سنوور له‌گه‌ڵ عێراق هەڵکەوتووە.
هه‌وپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی لە هەوڵدایە به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی فوراتله‌پاشماوه‌ی ڕیکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی پاکاتەوە. ئەم کارەش به‌دابین کردنی پشتیوانی هێزی ئاسمانی بۆ هێزی دیموکراتی سوریا ئەنجام دەدات که هاوپیمانیه‌که له جه‌نگاوه‌رانی کورد و عه‌ره‌ب پێک هاتووە.
ڕووسیا و ئه‌مریکا زاره‌کی ڕێکه‌وتوون فڕۆکه‌کانی رووسیا که پشتیوانی هێزی سوریا ده‌کات له به‌ری ڕۆژئاوای رووباری فورات تێنه‌په‌رێت.