Accessibility links

جەنەڕاڵێکی باڵای لەشکری ئەمەریکا لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆدەبێتەوە


جەنەڕاڵ کێنث مەککەنزی فەرماندەی گشتی فەرماندەیەتی ناوەندی لەشکری ئەمەریکا و شاندی یاوەری سەردانی ناوچەکانی باکوری سوریایان کرد و لەوێ لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە.

باڵیۆز ولیەم ڕۆبەک جێگری نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش، ئەویش لە نێو شاندەکەدا بوو.

بەپـێی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە گرژیـیەکانی سەر سنووری نێوان باکوری سوریا و تورکیا لەگەڵ چۆنیەتی چارەسەرکردنی، هەروەها پـلان و هەماهەنگیـیەکانی نێوان هەسەدە و هێزەکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش، کێشە و گرفتی کەمپەکان و دیلەکانی داعش لەلای هەسەدە.

مەزڵوم عەبدی لە پاش کۆبوونەوەکە لێدوانی بۆ میدیاکان دا و گوتی هەردوولا تێڕوانینی هاوبەشیان هەبووە لەسەر زۆربەی بابەتەکان.

مستەفا بالی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئەویش لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی "جەنەڕاڵ عەبدی: لە کۆبوونەوەکە تاووتوێی کۆمەڵێک مەسەلە کراون، لەوانە ئەو ناوچە ئارامەی پـێشنیارکراوە، هاوکاری داهاتووی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، دۆخی جیهادیـیەکان (چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش) و خێزانەکانیان."

هەر لە بارەی ئەم کۆبوونەوەیە مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە کۆبانی ڕاپـۆرتی ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:13 0:00

XS
SM
MD
LG