Accessibility links

پەمپـێیۆ: هیچ وڵاتێک هێندەی ئەمەریکا یارمەتی کوردی سوریای نەداوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی ڕێگەی بە تورکیا دابێت هێرش بکاتە سەر کوردەکانی سوریا و گوتی ئەو یارمەتیـیەی ئەمەریکا پـێشکەشی کوردی سوریای کردووە هیچ وڵاتێکی دیکە نەیکردووە.

مایک پەمپـێیۆ ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێکیدا لە بەرلین گوتیشی فەڕەنسا و بەریتانیاش لە باکوری سوریا بوون، بەڵام هیچ وڵاتێک بە ئەوروپایـیەکانیشەوە هێندەی ئەمەریکا یارمەتیان پـێشکەش نەکردووە. گوتیشی ئەمەریکا شانازی بەو کارەی دەکات و لەسەری بەردەوامیش دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کۆمەکی هێزە کوردیـیەکانیان کردووە تاوەکو ناوچەکانیان لە هێرشی داعش بپارێزن.

گوتیشی پـێویستە هەڕەشەی تێرۆرزم لە سوریا نەمێنێت تاوەکو بتوانرێت چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا بێتە دی و نزیکەی 6 ملیۆن ئاوارە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.

دەقی لێدوانەکەی بە زمانی ئینگلیزی لەم ڤیدیۆیەدایە:

XS
SM
MD
LG