Accessibility links

ئەمەریکا: ئۆکرانیا بەدڵنیاییەوە دەتوانێت سەرکەوتوو بێت لە جەنگەکەدا


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی ئۆکرانیا دەتوانێت لە جەنگەکەدا بەسەر ڕووسیادا سەربکەوێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا باسیان لە مەترسی ئەوە کردەوە کە ڕەنگە جەنگەکەی ئۆکرانیا چەند ساڵێک بخایەنێت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆن کیربی بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بێگومان دەتوانن سەرکەوتوو بن."

وتیشی " بەڵگەکان ئەو ئەنجامانەن کە هەموو ڕۆژێک دەیبینن، بەدڵنیاییەوە دەتوانن سەرکەوتوو بن."

ڕۆژی سێشەممە لەمیانەی دانیشتنێکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا، فەرماندەی باڵای سوپای ئەمەریکا جەنەڕاڵ مارک مایڵی وتی " داگیرکارییەکەی ڕووسیا گەورەترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ئەوروپا و ڕەنگە جیهانیش."

هەروەها هۆشداریشیدا لەسەر ئەوەی ڕەنگە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیا چەند ساڵێک بخایەنێت. وتیشی نیگەرانە لەوەی ئەگەری ڕوودانی ململانێی نێوان زلهێزەکانی جیهان " لە زیادبووندایە نەک کەمبوونەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز ، دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG