Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا سعودیـیەکەی کۆدەبێتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت پـێویستە واشنتن و ڕیاز پـێکەوێکی هەوڵێکی زۆر بدەن بۆ کۆتایی‌هێنان بە قەیرانی یەمەن کەوا سێ ساڵە درێژەی کێشاوە.

جێمس ماتیس ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وەزارەتی بەرگری لە میانەی پـێشوازیکردنی لە شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز جێنشینی عەرەبستانی سعودیـیە ئەمەی ڕاگەیاند و گوتیشی بە چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە دەگەن کە بە سودی خەڵکی یەمەن و سەقامگیری ناوچەکە بکەوێتەوە.

شازادە محەمەد بن سەلمان کە بۆخۆشی وەزیری بەرگریـیە لای خۆیەوە گوتی هاوکاری نێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و سعودیـیە زۆر زیاکردووە.

لەوەتای سەرۆک ترامپ دەسەڵاتی کۆشکی سپی گرتووەتەدەست، پەیوەندیـیەکانی نێوان واشنتن و ڕیاز پتەوتربوون.

شازادە محەمەد بن سەلمان کە بڕیارە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە ئەمەریکا بمێنێتەوە، ڕۆژی سێشەممە گەیشتە واشنتن و لەگەڵ سەرۆک ترامپ لە کۆشکی سپی کۆبووەوە. پاشان لەگەڵ چەندان سەرۆکی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمەریکا کۆبووەتەوە، لەوانە بۆینگ، لوکهید مارتن، جێنێراڵ داینامکس و ڕایثیۆن.

XS
SM
MD
LG