Accessibility links

شاندێکی ئەمەریکایی سعودی سەردانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکەن


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ و چەند سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێن شاندێکی ئەمەریکایی سعودی سەردانی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردیـیەکانی سوریایان کردووە و لەوێ لەگەڵ کاربەدەستان کۆبوونەتەوە.

بەپـێی هەواڵەکان شاندەکە پـێکهاتبوو لە جێڵ ڕەیبێرن جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵات و باڵیۆز ولیەم ڕۆبەک جێگری نێردراوی ئەمەریکا بۆ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی شەڕی دژی داعش و ثامر ئەلسەهبان وەزیری دەوڵەتی عەرەبستانی سعودیـیە بۆ کاروباری کەنداو.

شاندەکە ڕۆژی پـێنجشەممە سەردانی پارێزگای دێر زوریان کردبوو و لە ناوچەی کێڵگە نەوتیـیەکانی عومەر لەگەڵ غەسان ئەلیوسف و لەیلا ئەلحەسەن هەردوو هاوسەرۆکی بەڕێوەبەرایەتی سیڤیلی شاری دێرزور و چەند سەرۆک خێڵێکی عەرەبی دێرزور کۆبوونەتەوە.

شارەوانی شعێتاتی پارێزگای دێرزور لە فەیسبوکەکەی وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی تەوەری کۆبوونەوەکان بریتی بووە لە چۆنیەتی پـشتیوانیکردنی ناوچە ڕزگارکراوەکان و ڕێگەگرتن لە گەڕاندنەوەی داعش و هەر هەڕەشەیەکی دیکە بۆ سەر ناوچەکە. هەروەها پشتیوانیکردن لە پـێکهاتەکانی سوریا لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەگەڵ پشتیوانی سیاسی و ئابوری و خزمەتگوزاری و ئاسایشی لە دێرزور.

مستەفا بالی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەویش لەسەر تویتەرەکەی لە بارەی سەردانەکە نووسیویەتی.

مەحمود بالی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕاپـۆرتێکی دەنگی لەم بارەیەوە ناردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:39 0:00

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوارشەممە شاندێکی ئەمەریکا و ژمارەیەک فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە شارۆچکەی عەین عیسا لەگەڵ کاربەدەستانی ناوچەکە کۆبوونەوە.

ئاژانسی دەنگ‌وباسی هاوار لێدوانی باڵیۆز ولیەم ڕۆبەکی بڵاوکردوووتەوە کە لە عەین عیسا وەڵامی پـرسیاری میدیاکانی دەدایەوە.

XS
SM
MD
LG