Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا سەردانی سعودیـیە دەکات


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە چوارچێوەی گەشتێـکی بۆ چەند وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریکا، ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە ڕیازی پایتەختی عەرەبستانی سعودیـیە.

جەیمس ماتیس لەم گەشتەی کە میسر و قەتەر و ئیسرائیل و جیبۆتی دەگرێتەوە، سەنگی دەخاتە سەر ستراتیژیەتی بەڕێوەبەرایەتی نوێی ئەمەریکا لە شەڕی دژی داعش و هەڵوێستی بەرامبەر ڕەوشی سوریا.

هەروەها لە میانەی سەردانی بۆ سعودیـیە باس لە هەڕەشەکانی ئێران و شەڕی ناو یەمەن دەکات.

کارلا باب پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە نێو ئەو تیمە ڕۆژنامەوانانیدایە کە یاوەری وەزیری بەرگری دەکەن، دەڵێت جەیمس ماتیس لە فڕۆکەکە بە ڕۆژنامەوانانی گوتووە پـێوستە بە سەرپەرشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دانوستاندن ئەنجام بدرێت بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی سیاسی بۆ کۆتایی‌هێنان بە شەڕی ناوخۆی یەمەن. هەروەها باسی لە ڕۆڵی خراپی ئێران لەو شەڕەدا کردبوو، گوتویەتی ئێرانیـیەکان موشەکیان داوە بە حوسیـیەکان و گرتویانەتە عەرەبستانی سعودیـیە، وە ئەمەش دەبێت بوەستێت.

XS
SM
MD
LG