ناسا و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە ڕایانگەیاند ئەمەریکا و سعودیە ڕێککەوتنێکی چوارچێوەی کارییان بۆ هاریکاریکردن لە چەندین پرسی واڵایی ئاسماندا واژۆ کردووە، لە گەڕان و فڕۆکەوانییەوە بۆ ئەرکەکان و خوێندن.
ناسا لە بەیاننامەیەکدا وتی ڕێککەوتنەکە کە ئاماژە بەوە دەدات هارکارییەکان " بۆ مەبەستی ئاشتییانەن "، چوارچێوەیەکی کاری یاسایی بۆ دوو وڵاتەکە دیاری دەکات بۆ ئەوەی پێکەوە لەسەر هەوڵەکان کاربکەن بە بەکارهێنانی ئاسمان و بۆشایی ئاسمان. وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش بە جیا وتی ڕێککەوتنەکە ڕۆژی دووشەممە واژۆ کراوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز