Accessibility links

ئەمەریکا: دەبێت بەزووترین کات لاشەی خاشقچی بدۆزرێتەوە و بدرێتەوە بە خێزانەکەی


جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆبەرت بالادینۆ وتی دەبێت بەزووترین کات شوێنی لاشەی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی بدۆزرێتەوە و بدرێتەوە بە خێزانەکەی.

هەروەها لەلایەکی دیکەوە وەزیری دادی تورکیا عەبدولحەمید غول وتی ئەنقەرە دەیەوێت لە بەرپرسانی سعودیەوە شوێنی لاشەی جەمال خاشقچی بزانێت کە مانگی ڕابردوو لەناو کونسوڵخانەی سعودیەدا لە ئیستەنبوڵ کوژرا.

وەزیری دادی تورکیا وتی وڵاتەکەی پێشبینی ئەوە دەکات سعودیە هاوکار بن لە لێکۆڵینەوەکانیاندا و دەبێت هیچ شت شاردنەوەیەک نەبێت.

وتیشی دەگەڕێین بەدوای وەڵامی ئەم پرسیارەدا، " لاشەکە لەکوێیە؟"

هەروەها وتی " ناکرێت لەم بابەتەدا شت بشاردرێتەوە و پێشبینی هاوکاری تەواو دەکەین لەلایەن بەرپرسانی سعودیەوە لەو لێکۆڵینەوانەدا کە ئێستا بە وردی ئەنجامیان دەدەین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG