Accessibility links

سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر دوو کۆمپانیای هاتوچۆی دەریایی ئێران خرانە بواری جێبەجێکردنەوە


ئەمەریکا دەستیکرد بە جێبەجێکردنی ئەو سزایانەی کە لە مانگی دوانزەدا سەپاندوویەتی بەسەر دوو کۆمپانیای هاتوچۆی دەریایی ئێراندا.

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی ئەگەر هەر حکومەتێک یاخود کۆمپانیایەک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵهەردوو کۆمپانیای هاتوچۆی دەریایی ئێرانی ( ئاریسل ) و کۆمپانیای ( سیل ) دا بکەن ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگی دوانزەی ساڵی ڕابردوودا ئەو سزایانەی ڕاگەیاند، بەڵام جێبەجێکردنی سزاکانی بەهۆی هەندێک هۆکارەوە دواخست.

پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەم سزایانە ئاگادارکردنەوەیەکی ڕوون و ئاشکرایە لەسەر ئەوەی هەر کەسێک بیەوێت مامەڵەی بازرگانی یاخود پشتیوانی لە ئارسیل و سیل بکات ئەوا ڕووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا دەبێتەوە و پێدەچێت وەکو یارمەتیدەرێک لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکیەکەی ئێراندا سەیر بکرێت."

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆمپانیای ئارسیلی تۆمەتبارکردووە بە تۆمەتی گواستنەوەی کەرەستەی بەرنامە موشەکییەکەی ئێران و کەرەستەی دیکەی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی چەکی کۆمەڵکوژەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG