Accessibility links

لاڤرۆڤ: ئەگەری ئەوە هەیە پوتن و ترامپ لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بیستدا کۆببنەوە


وا پێشبینی دەکرێت سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپلە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بیستدا لە ئەڵمانیا لە مانگی داهاتوودا کۆببنەوە.

وەزیری دەرەوی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە شاری کراسنۆداری ڕوسیا وتی " پێم وایە کۆبوونەوەکە دەکرێت."

لاڤرۆڤ وتیشی " بەوەی کە هەردوو سەرۆکەکە لە هەمان شاردا دەبن لە هەمان کاتیشدا و لە هەمان بیناشدا و تەنانەت لە هەمان ژووریشدادبن، بۆیە ئاسایی نابێت ئەگەر پێکەوە قسە نەکەن."

ئەگەر سەرۆک ترامپ و پوتن کۆببنەوە ئەوا یەکەم کۆبوونەوەی ڕووبەڕووییان دەبێت لەوەتەی سەرۆک ترامپ بۆتە سەرۆکی ئەمەریکا.

پوتن لە مانگی سێدا وتی ئامادەیە لە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی بیستدا لەگەڵ سەرۆک ترامپدا کۆببێتەوە، هەرچەندە نە واشنتن و نە مۆسکۆش کۆبوونەوەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.

لاڤرۆڤ وتی یەکەم بابەت و گرنگترینیان لە کۆبوونەوەکەدا ئەوە دەبێت کە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە ئاسایی ببێتەوە و دوای ئەوەش چارەسەرێکی ئاشتیانە بدۆزنەوە بۆ کێشەکانی سوریا.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG