Accessibility links

بەرپرسێکی ئەمەریکی: ئەمەریکا ناتوانێت برینداربوونی جەنەڕاڵێکی ڕووسی لە دۆنباس پشتڕاست بکاتەوە


ڤالێری گیراسیمۆڤ

بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ئەمەریکا باوەڕی وایە هەفتەی ڕابردوو سەرۆک ئەرکانی سوپای ڕووسیا جەنەڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤ سەردانی هەرێمی دۆنباسی ئۆکرانیای کردبێت، بەڵام ناتوانێت هەواڵی ڕاگەیاندنەکان سەبارەت بە برینداربوونی جەنەڕاڵەکە لەمیانەی شەڕێکدا پشتڕاست بکاتەوە.

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمەریکا کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دەتوانین ئەوە پشتڕاست بکەینەوە کە لە دۆنباس بووە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG