Accessibility links

ئەمەریکا: ئەمەریکا هۆشداری داوەتە باڵیۆزی ڕووسیا سەبارەت بە وێستگەی ناوەکی ئۆکرانیا


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی هەفتەی ڕابردوو ئەمەریکا هۆشداری داوەتە باڵیۆزی ڕووسیا بۆ ئەمەریکا ئەناتۆلی ئانتۆنۆڤ دژی زیادبوونی هێرشەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا و داواشی کردووە ڕووسیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە نزیک وێستگەی ناوەکی زاپۆریژادا کەم بکاتەوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی ئانتۆنۆڤ لە 18 ی مانگی هەشتدا هاتووە بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئەمەریکا داوای لە ڕووسیا کردووە " ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە ناو و نزیک وێستگە ناوەکییەکانی ئۆکرانیادا کەم بکاتەوە و کۆنتڕۆڵی تەواوەتی وێستگەی ناوەکی زاپۆریژا ڕادەستی ئۆکرانیا بکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG