Accessibility links

ئەمەریکا و ڕوسیا ڕێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی گفتوگۆی زیاتر سەبارەت بە کێشەکانی باڵیۆزخانەکانیان


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا نێد پڕایس وتی بەرپرسانی ئەمەریکا و ڕوسیا ڕێکەوتوون لەسەر ئەنجامدانی خولێکی دیکەی گفتوگۆکان لە هەوڵیاندا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان سەبارەت بە قەبارە و چالاکی باڵیۆزخانەکانیان.

پڕایس ئاماژەشی بەوەدا گفتوگۆکانی ڕۆژی سێشەممە " بەسوود " بوون.

سەبارەت بە کۆبوونەوەکەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڤیکتۆریا نۆلاند و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی ڕیابکۆڤ لە مۆسکۆ وتی " گفتوگۆکان کراوە بوون، کۆبوونەوەکەی بەسوود بووە."

وتیشی هەڵوێستی ئەمەریکا سەبارەت بە ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکەی جێگیرە.

جێی ئاماژەیە لە 1 ی مانگی هەشتدا ڕوسیا قەدەغەی کرد لەسەر باڵیۆزخانەکان هاوڵاتی ڕوسی یاخود هاوڵاتیانی وڵاتی سێیەم وەکو کارمەند وەربگرن لە باڵیۆزخانەکاندا، ئەمەش ئەمەریکای ناچار کرد نزیکەی 200 کارمەندی ناوخۆ لە ئەرکەکانیدا لە سەرانسەری ڕوسیا دەربکات.

هەروەها لە مانگی چواردا بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن 10 دیبلۆماتکاری ڕوسی لە ئەمەریکا دەرکرد، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ دەستوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکە و هێرشە ئەلیکترۆنیەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG